یوفا پشكنینی ماده‌ی وزه‌به‌خشی بۆ یاریزانی به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌نجامدا.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا سەردانی یانەی بەرشەلۆنەی کردوو پشکنینی  مادە وزە بەخشەکانی بۆ ١٠ یاریزانی ئەو یانەیە ئەنجامداوە.”

یوفا پشکنینی بۆ ئەو یاریزانانە ئەنجامداوە کە لە یاریەکەی قۆناغی 16ی بەرامبەر بە یانەی چێڵسی بەشداریان کردووەو هەریەکە لە یاریزانان (تیرشتیگن و راکیتچ و بۆسکێتس و ئینێستاو سواریز و میسی و دیمبلی و ئەلباو سیرجی رۆبێرتۆ و  ئۆمتیتی) لە لایەن یۆفاوە پشکنینی مادە وزە بەخشەکانیان بۆ کراوە.”

ئەمە یەکەم جار نیە یوفا لێکۆڵینەوەی مادە وزە بەخشەکان بۆ یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە بکات و چەندین ساڵ ئەم یەکێتیە پشکنینی بۆ یاریزانانی ئەم یانەیە کردووە به‌و هۆكاره‌ی كه‌ ئه‌م یانه‌یه‌ شك هه‌یه‌ له‌سه‌ری كه‌ یاریزانانی ماده‌ی وزه‌به‌خش به‌كارده‌هێنن.”

Back to top button