ئایه‌ ئه‌زانی ناتوانیت هەرگیز ئەم دوو ئەکاونتە لە فەیسبووک بلۆک بکەیت.!

کاتێك بێزار دەبیت لە کەسێک و ناتەوێ لەفەیسبوک شتەکانی ببینیت تاکە شت دێتە خەیاڵت رەتکردنەوەی ھاورێیەتی و دواتریش دەتوانیت بلۆکی بکەیت بەڵام دەرکەوتووە تەنیا ٢ ئەکاونتی دوو کەس ھەن لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کەناتوانیت بلۆکیان بکەیت.”

بەپێی زانیارییەکان دەرکەوتوە مارک زوکربێرگ دامەزرێنەری فەیسبوک و بیرسیلا چان ی ھاوسەری مارک ناتوانیت بلۆک بکەیت ئەمەش بەوپێیەی بەپێی پرۆسێسەرەکانی فەیسبوک پۆستەکانی ئەم دوو کەسە ئەولەویەتیان پێ دەدرێت و کاتێ پۆستێک دەکەن لەسەرووی ھەموو پۆستەکانی ترەوە دەگاتە بەکارھێنەران.

کاتێ ریپۆرت یان بلۆکی مارک دەکەیت کورتەنامەیەک دەڵێ تۆ ناتوانی بلۆک یان ریپۆرت لەم کەسە بدەیت چونکە بەدڵنیاییەوە شتێک ناکات دژی یاساکانی فەیسبوک بێت.

Back to top button