ده‌سته‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی نارازی: بایكۆتیان شكاندوو داوایان له‌په‌رله‌مان كرد زوو چاكسازیه‌كه‌ تێپه‌رێنێت

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌، 31ی 3ی 2018 ده‌سته‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی نارازی له‌ هه‌ولێر له‌ كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا رایانگه‌یاند”دەستکاریکردنی ڕێژەی پاشەکەوتکردنی مووچە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەنگاوێکی باشە و بەو هۆیەوە بڕیاری کۆتاییهێنانیان بە بایکۆتکردن ڕاگەیاند، هه‌ر له‌ كۆنفراسه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا راشیان گه‌یاند”ئەوان تەنیا بە ئامانجی پیشەیی و بە شێوازی مەدەنی داوای مافەکانی خۆیان دەکەن و ئامانجی سیاسییان نییە و “ئیرحەل” لە ھیچ حزب و حکوومەتێک ناکەن”.

هه‌ر له‌باره‌ی پرۆژه‌ یاساكانی حكومه‌ت بۆ چاكسازی كه‌ ئێستا له‌په‌رله‌مانه‌، مامۆستایانی نارازی راشیان گه‌یاند”چاودێریی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی حکوومەت دەکەین و بەپێویستیشیان زانیوە، لەڕێگەی پەرلەمان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بە ڕێکاری یاسایی، کار بۆ گێڕانەوەی ئەو پارە پاشەکەوتکراوە بکەن کە لای حکوومەتە، هاوکات دەستەکە ئەوەی ڕوون کردووەتەوە، پێیان وایە ئەو ھەنگاوەی حکوومەت لە راگەیاندنی دەستکاریکردنی رێژەی پاشەکەوتی مووچە، ”ھەنگاوێکی باشە لەم قۆناخەدا“ و داوای کردووە ھەوڵبدرێت، لە قۆناخی داھاتوو کار لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەو پاشەکەوتە بکرێت”.

هه‌ر له‌باره‌ی بایكۆتی هۆڵی خوێندن له‌ شاری هه‌ولێر ده‌سته‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی نارازی له‌ كۆنفراسه‌كه‌دا راشیان گه‌یاند”بایکۆتی خوێندن لە شاری ھەولێر ھەڵدەپەسێرین و داوا لە مامۆستایان دەکەین، رۆژی یەکشەممە دەست بە دەوامی ئاسایی خۆیان بکەنەوە، هاوکات ئەنجومەنەکە داوای کردووە: پەرلەمان بەزووترین کات بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی، یاسای چاکسازی پەسەند بکات، تاوەکو قۆناخی دووەمی نەھێشتنی پاشەکەوت جێبەجێبکرێت”.

له‌باره‌ی هه‌ر 30 رۆژ جارێك پێدانی مووچه‌ ده‌سته‌كه‌ داوایی کرادووه‌” حکوومەت بۆ مووچەی هەر وەزارەتێک، ڕۆژێک دیاری بکات و کۆی وەزارەتەکانیش لە ٣٠ ڕۆژ زیاتر نەبێت”.

Back to top button