په‌رله‌مانتارێكی گۆران: به‌رپرسانی حزب هه‌بووه هاتۆته به‌غدا گوتوویانه له 317 ملیار دینار زیاتر مه‌نێره بۆ فه‌رمانبه‌ران
له لێدوانێكی دا بۆ كه‌ناڵی كوردستان 24 مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان بێ ئه‌وه‌ی ناوی به‌رپرسه‌كه بهێنێت، گوتی له‌كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌ركردایه‌تیه‌كه، عه‌بادی پێی گوتوون، كه به‌رپرسی حزب له سلێمانی هاتووه، به‌منیان گوتووه، نزیكه‌ی 300 ملیار دینار به‌سه بۆ فه‌رمانبه‌ران و زیادیشه”.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی دا له‌گه‌ڵ كوردستان 24 گوتی له كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه ” حه‌یده‌ر عه‌بادی” زۆر به‌روونی حه‌یده‌ر عه‌بادی گوتی، به‌رپرس هه‌بووه هاتوونه‌ته لام، پێیان گوتوومه، كه 300 ملیار دینار به‌سه و كیفایهته، به‌ڵام له‌وه‌ڵامی پێشكه‌ش كاره‌كه‌دا كه پرسی ئه‌م كه‌سه كێیه، مه‌سعود حه‌یده‌ر ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردوو، گوتی بۆیه كورد نه‌گه‌یشتۆته هیچ هه‌ر خه‌ریكی خۆخۆریه”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌پێشتر هه‌رێ لایانی ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح” سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادیان كرد، هه‌ر ئه‌م رۆژه‌ش حه‌یده‌ر عه‌بادی چاوی كه‌وت، بهخائینی گه‌وره‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، بافل تاڵه‌بانی كورهگهورهی جه‌لال تاڵه‌بانی، شاسوار عه‌بدولواحید كه‌باب چی”