ئه‌گه‌ر كه‌سێك زه‌ره‌یه‌ك له سیاسه‌ت بزانێت به‌س سه‌یری كه‌ناڵه‌كانی كۆمه‌ڵ بكات ئه‌زانێت رێكخراوێكی سه‌ر به‌ئێرانه
توێژه‌رانی سیاسی پێیان وایه، میدیاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیات و شێوازی ده‌زگا مخابه‌راتیه‌كانی ئێران نه‌خشه سازی و هه‌واڵسازی كراوه، ئه‌وه‌ی زه‌ره‌یه‌ك له سیاسه‌ت و راگه‌یاندن بزانێت به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهات و هاندانی سیاسی پشتی ئه‌و رێكخراوه بزانێت، كه لقێكی ئێرانه له‌ناو هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و رێكخراوه سیاسیه و عه‌لی باپیریش له‌ماوه‌ی رابردوو پاشخانێكی وه‌های هه‌یه كه پێویست به زۆر بیركردنه‌وه ناكات، كه پیاوێكی لاواز و سه‌ر به ده‌زگا مخابه‌راتیه‌كانه”.
پاش رووخانی رژێمی به‌عس، عه‌لی باپیر چه‌ندین به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر ئاشكرا بوو، كه پیاوی مخابه‌راتی رژێمی پێشووی عێراق بووه، زانیاری و داتا و به‌ڵگه‌ی داوه‌ته ده‌زگایی مخابه‌راتی رژێمی عێراقی پێشوو، ئه‌مه‌ش له میدیاكاندا بڵاو كرایه‌وه، له ئێستاشدا هه‌م له ئاستی میدیایی و رێكخستنی و سیاسی دا بۆته جێگای گومانی میدیاكاران و توێژه‌ری سیاسی له‌وه‌ی پێیان وایه، ئه‌م رێكخراوه ئیسلامی سیاسیه ” كۆمه‌ڵی ئیسلامی” كار له‌سه‌ر رێنمایه‌كانی مخابه‌راتیه‌كانی ئێران ده‌كات له ئاستی كوردستان و عێراق”.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان چه‌ند كه‌ناڵێكی ناوه‌خۆی هه‌یه و له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی فه‌زایی ” كه‌ناڵه ناوه‌خۆیه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ته‌نها درامایی ئێرانی پێشكه‌ش ده‌كات، دیزاین و هه‌واڵسازی كه‌ناڵی په‌یامی ئۆرگانی كۆمه‌ڵیش له‌سه‌ر بنه‌مایی ئه‌ده‌بیاتی رێكخراوه مخابه‌راتیه‌كانی ئێران رێكخراوه، له چوارچێوه‌ی رێنمایی و ئاراسته‌ی ئێران له‌ناو كوردستان و عێراق مامه‌ڵه ده‌كات”.
پاش كرانه‌وه‌ی نێوان پارتی و عه‌بادی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌چوارچێوه‌ی چه‌ند لێك تێگه‌یشتنێك حزبه‌كانی سلێمانی هه‌موو توانایی خۆیان به‌گرخشت بۆ تێكدانی دۆخی ئه‌منی هه‌ولێر له په‌نایی مافه ره‌واكانی هاوڵاتیان و مووچه خۆڕانی هه‌ولێر، له‌ناو ئه‌وانیشدا كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌موو كادیر و لایانگرانی خۆی خسته ناو خۆپێشاندانه‌كان، بۆ به‌لارێدا بردنی مافه ره‌وا كان، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كان شكه‌ستی هێنا، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی داواكانی ئێران بوو بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و عه‌بادی پارتی”.