مه‌لا به‌ختیار: باس له ده‌ستی حزبی ده‌كات له‌ناو خۆپێشاندانه‌كان
له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی دا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دهنووسێـ”قەیرانی ئابووری تەنیا کوردستانی نەگرتووەتەوە، ”ئەمریکا (٨٠٠ ملیار دۆلار) قەرزارە. عێراق ساڵانە (٧ ملیار دۆلار) قەرزی بانکی نێودەوڵەتی دەداتەوە. میسر و ئوردن، ھاوکاریی ئەمریکا و دەوڵەتانی کەنداو نەبێ، ناچن بەڕێوە. یۆنان بە (٣٠٠ ملیار دۆلار)ی بانکی نێودەوڵەتی خۆی گرتەوە، هه‌روه‌ها پێشی وایە کابینەی ئێستای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کابینەکانی پێشتر، پلانی ھەبووایە و مشووڕی باشتری ژێرخانی ئابووری بخواردایە، دەیتوانی باشتر خۆی رابگرێ”.
هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌ش دهنووسێـ” بڕیاری حکوومەت بە کەمکردنەوەی پاشەکەوتی مووچە بە گرنگ و کاریگەر وەسف دەکات و قاڵبوونەوەی سەندیکا و رێکخراوە مەدەنییەکانی لە خەباتی مەدەنی و پیشەیی، بە گرنگ دادەنێت، بەبێ ناوھێنانی ھیچ حزبێک، ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، دەستتێوەردانی حزبی ھەبوو.
شایانی باسه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو ناره‌زایه‌تی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و كارمه‌ندان و پزیشكان ناره‌زایه‌تیان ده‌ربری له‌مه‌ر پاشه‌كه‌وتی مووچه، چه‌ند حزبێكی بچووكی سلێمانی ویستیان ده‌ست بخه‌نه ناو خۆپێشاندانه، پاشان حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان له‌زاری سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند كه پاشه‌كه‌وتی مووچه نامێنێت، هه‌نگاوی یه‌كه‌میشی به كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌ستپێكرد”.