پارتی: بۆ لابردنی ته‌واوی پاشه‌كه‌وتی مووچه داوا ده‌كه‌ین به‌زووترین كات پرۆژه‌یاسایی چاكسازی له‌په‌رله‌مان تێپه‌رێنرێت
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا فراكسیۆنی پارتی رایدهگهێنێت” داواكارین كه پاشه‌كه‌وتی مووچه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مێنێت و به زووترین كات حكومه‌ت كاری پێویست بكات بۆ ئه‌وه‌ی باری هاوڵاتیان به گشت چین و توێژه‌وه، بگاته باشترین ئاستی خۆی. بۆ به دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش، وه‌كو فراكسیۆن، ئاماده‌یی ته‌واو بۆ پشتگیریكردن له حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكانی ڕاده‌گه‌یێنین”.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی دا هاتووه”وه‌كو پره‌نسیپێكی جێگیر، ئێمه هه‌میشه پشتگیری له پرۆسه‌ی چاكسازی راسته‌قینه و به دامه‌زراوه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین. هه‌ر بۆیه لێره‌دا وه‌كو فراكسیۆنی پارتی، داوا له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین كه به زووترین كات كاری پێویست بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی په‌رله‌مان بكرێت و هه‌رچی زووه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان په‌سند بكرێت. به په‌سه‌ند كردنی ئه‌م یاسایه هه‌نگاوێكی دیكه له پرۆسه‌یه‌ك نزیك ده‌بینه‌وه كه كۆتایی به‌م قه‌یرانه ده‌هێنێت كه له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
“راگهیێنراوێك له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه
هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سیسته‌می نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی په‌سه‌ند كرد. ئه‌م شێوازه نوێیه له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندایه و ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی پارتی وێڕای ده‌ربرینی رێز و ستایشمان به‌رامبه‌ر به مووچه‌خۆران و هاووڵاتیانی هه‌رێم، پشتیوانی له‌م هه‌نگاوه گرنگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.
هاوكات، داواكارین كه پاشه‌كه‌وتی مووچه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مێنێت و به زووترین كات حكومه‌ت كاری پێویست بكات بۆ ئه‌وه‌ی باری هاوڵاتیان به گشت چین و توێژه‌وه، بگاته باشترین ئاستی خۆی. بۆ به دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش، وه‌كو فراكسیۆن، ئاماده‌یی ته‌واو بۆ پشتگیریكردن له حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكانی ڕاده‌گه‌یێنین.
وه‌كو پره‌نسیپێكی جێگیر، ئێمه هه‌میشه پشتگیری له پرۆسه‌ی چاكسازی راسته‌قینه و به دامه‌زراوه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین. هه‌ر بۆیه لێره‌دا وه‌كو فراكسیۆنی پارتی، داوا له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین كه به زووترین كات كاری پێویست بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی په‌رله‌مان بكرێت و هه‌رچی زووه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان په‌سند بكرێت. به په‌سه‌ند كردنی ئه‌م یاسایه هه‌نگاوێكی دیكه له پرۆسه‌یه‌ك نزیك ده‌بینه‌وه كه كۆتایی به‌م قه‌یرانه ده‌هێنێت كه له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان
٣١ی ئاداری ٢٠١٨”