یه‌كێتی مه‌له‌فی به‌رهه‌م ساڵح هه‌ڵده‌داته‌وه
ئازاد توفیق كادیری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی له‌مه‌ر قسه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو كه باسی لە شەڕی ناوخۆ کرد و چەند زانیارییەکی خستە ڕوو، داوای لە سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کرد، لاپەڕەکانی شەڕی ناوخۆ هەڵنەداتەوە و پرسیاریشی لەبارەی شەهیدکردنی پێشمەرگەیەکەوە کرد”.
له‌میانی سه‌ردانی كردنی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌رهه‌م ساڵح باسی شه‌ری ناوه‌خۆی كوردستانی كرد، له‌به‌رامبه‌ردا ئازاد توفیق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی و كادیری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی رایگه‌یاند” لەم بارودۆخەی کە ئەمڕۆ گەلی کوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت، هەموو یار و نەیارێک دەزانێت، گەلی کوردستان لە چ بارێکی قورس و نەخوازراو دایە، بۆیە هەق نییە لاپەڕەکانی شەڕی ناوخۆ هەڵبدەینەوە و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمڕۆ گەلی کوردستان لە ھەموو کاتێک زیاتر، یەکدەنگی و یەک ماڵی و یەک ھەڵوێستی پێویستە.
ئازاد توفیق هه‌روه‌ها له‌وه‌ڵامی به‌رهه‌م ساڵح ده‌شپرسێت”هەموو کەس دەزانێت، لە ڕۆژی ١٣/٥/١٩٦٨، کێ و لەماڵی کێوە ھات کە خالیدی حاجی فەرەجی زەڕەیی لەشاری ھەڵەبجە شەھید کرد کە؟ تا ئەمڕۆ ھەموو ھەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان بۆی بەداخن” ئەوەی ڕوون نەکردەوە کە شەهیدکردنی خالیدی حاجی فەرەج چ پەیوەندییەکی بە بەرهەم ئەحمەد ساڵحەوە هەیە، بەڵام وەک وەڵامێک بۆ بەرهەم ساڵح، ناوی ئەو شەهیدەی هێنا”.