رۆژنامه‌ عه‌ره‌بیه‌كان: به‌مزووانه‌ كوده‌تا رووده‌دات له‌ عێراق

خواكوڕك

رووداوه‌ نوێیه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی عێراق و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ و جموجۆڵه‌كانی مالكی و لیسته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر چاڵاكیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی سه‌در و حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی، بۆچوونی نوێی له‌ ناوه‌نده‌ سیاسی و میدیاییه‌كانی عه‌ره‌بی دروست كردووه‌.

دوای دابڕاندنی وەزیرە کاریگەر و سیادییەکانی حکوومەتی عەبادی لە سەر کار، کە بە وەزیری ناوخۆ دەستی پێکرد و دواتریش هەردوو وەزیرانی بەرگریی و داراییشی گرتەوە. رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت راپۆرتێكی له‌و باره‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ و باسی به‌هێزبوونه‌وه‌ی مالكی ده‌كات.

رۆژنامه‌كه‌ یه‌سوود وه‌رگرتن له‌ لێدوانی به‌رپرسێكی نزیك له‌ ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت، مالیکی بە پاڵپشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، زۆرینەی شیعەکان و ژمارەیەک کەسایەتیی سوننەی عێراق و باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان، هەوڵ دەدات کودەتا بەسەر حکوومەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئێستای وڵاتەکەی ئەنجام بدات. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م سیاسیه‌ته‌ به‌ ئاشكرا هه‌ستی پێده‌كرێت.

رۆژنامه‌كه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زیره‌كانی ناوه‌خۆ و به‌رگری و دارایی ئه‌وه‌ روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ رۆژدوای رۆژ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی به‌ره‌و ئیفلیجی زایاتر و بێ توانای ده‌بێته‌وه‌ و له‌ ئێستادا ئه‌م سێ پۆسته‌ به‌ته‌واوی به‌تاڵه‌ و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی لاوازی عه‌بادی ده‌گه‌یه‌نێت.

له‌لایه‌كیتر پێگەی “میدل ئێست ئۆنلاین” بڵاوی كردووەتەوە، فەرماندەكانی حەشدی شەعبی لەگەڵ قاسم سلێمانی كۆبوونەتەوە و پڕۆژەی دابەشكردنی مووسڵیان لە نێوان عەرەبی سونە و كورد تاوتوێ كردووە و پیلانی ئەوانیش بریتییە لە بەهەرێمكردنی مووسڵ لە چوارچێوەی عێراقدا.

ئەو پێگەیە نووسیویەتی، لە كۆبوونەوەی سلێمانی و فەرماندەكانی حەشدی شەعبی، داوای لێ كردوون كە زۆرترین هێز بەرەو باكور بەشێوەی زیاتر و چڕتر جووڵە پێ بكەن، بۆ ئەوەی لە ڕوودانی هەر ئەگەرێك لە دوای رزگاری مووسڵ كە لە بەرژەوەندی ئەواندا نەبێ، بتوانن بە فشار و هەڕەشە هاوكێشەكان بۆ بەرژەوەندیی شیعە بگەڕێننەوە.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌شڵێت، نوری مالكی له‌گه‌ڵ قاسمی گه‌یستۆته‌ ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه‌له‌به‌رامبه‌ر سه‌رنه‌گرتنی پلانی به‌ هه‌رێم كردنی موسڵ له‌ نێوان كورد و سونه‌، پێویسته‌ كاتی گرتنه‌وه‌ی موسڵ دوابخرێت تا ئه‌و كاته‌ مالكی خۆی دێته‌وه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات. ئه‌مه‌ش دوو ره‌هه‌ندی هه‌یه‌، یه‌كێیان په‌یوه‌سته‌ به‌ خواستی مالكی بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ چونكه‌ له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا له‌لایه‌ن داعش داگیركراوه‌. دووه‌م ئه‌گه‌ر عه‌بادی موسڵ بگرێته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی هه‌ڵی زیاتری له‌به‌رده‌م ده‌بێت.

Back to top button