وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ئاماده باشی داین بۆ پارێزگاری كردن له كه‌ركووك
رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی له زاری ئه‌فسه‌رێكی باڵای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاندووه، بارودۆخی ئه‌منی كه‌ركووك به‌هۆی چالاكییه‌كانی رێكخراوی داعش و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، سه‌قامگیر نییه و راشی گه‌یاندووه”ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌وشه ناسه‌قامگیره له كه‌ركووك به‌رده‌وام بێت كه له‌گه‌ڵ هاتنی هێزه‌كانی عێراق بۆ ناوچه‌كه درووستبووه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ست به جووڵه ده‌كات”.
ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه ئه‌حمه‌د سلێڤانی به رۆژنامهكهشی گوتووه، كاتێك شاره‌كه له‌ژیر كۆنترۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا بوو، بارودۆخی ئه‌منی سه‌قامگیر بووه‌و كێشه‌ی ئه‌منی بۆ درووست نه‌بووه، به‌ڵكو ره‌وشی پارێزگاكه به‌راورد به پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق كه له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی عێراقن زۆر باشتر بووه،هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: “زۆری گرووپه‌كان و ناپیشه‌ییبوونی حه‌شدی شه‌عبی، هۆكاری سه‌ره‌كی تێكچوونی ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه‌یه، ئه‌و هێرش و تاڵانییه‌ی حه‌شد به‌رامبه‌ر ماڵی هاووڵاتیانش كردیان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه، ده‌شلێـ”هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واودایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له شاره‌كه بكات كه به‌شێكه له كوردستان”.
ئه‌و ئه‌فسه‌ری باڵایه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی به رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی راگه‌یاندووه” رێگه به چه‌كدارانی داعش ناده‌ین ره‌وشی كه‌ركووك تێكبدات و شاره‌زایی ته‌واومان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گرووپه تیرۆریستییه‌كان هه‌یه و له مووسڵ و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه شه‌ڕمان له‌گه‌ڵدا كردوون، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌شلێـ” هێزه‌كانی عێراق له رووی پیشه‌ییه‌وه هه‌ژارن و زۆربه‌ی سه‌ركرده و فه‌رمانده‌كانیان په‌یڕه‌وی له بڕیاری حزب و ره‌وته تائیفییه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه سیستمی به‌رگری ئه‌منی عێراق به‌ده‌ست ناسه‌قامگیری و نه‌بوونی توانای پێویسته‌وه بناڵێنێ.