داعش 3 چه‌كداری میلیشیاكانی حشدی كوشتوو 11شی بریندار كرد
ئه‌مرۆ 31ی 3ی 2018 میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی ئۆپراسیۆنیان له شارۆچكه‌ی ئامرلی و ناوچه‌ی عه‌ره له باشوری خورماتوو دژی شانه نووستووه‌كانی داعش ده‌ست پێكرد، به‌ڵام داعشه‌كان په‌لاماریان داون و یه‌كێك خۆی به‌هێزه‌كاندا ته‌قاندۆته‌وه، سێ چه‌كداری حشدی شه‌عبی كوژراون و 11ی دیكه‌ش بریندارن”.
گوته‌بێژی حشدی شه‌عبی له خورماتوو به‌میدیاكانی راگه‌یاندووه، لە كاتی كێوماڵدا خۆكوژێكی داعش لە ناوچەی غەڕە خۆی بە حەشدی شەعبی و سوپادا تەقاندەوە. لە ئەنجامدا سێ چەكداری حەشد كوژران، كە دانیشتووی ئامرلین، 11 چەکدار و سەربازی دیكەش لە حەشد و پۆلیسی فیدراڵی، بەرپەرچدانەوەی خێرا و سوپا برینداربوون،عەلی هاشمی، راشیگەیاند “ناوچەكە بەرفراوانە و داعش خۆی رێكخستووەتەوە، دەبێ لەناوببرێن بۆئەوەی ئارامی ناوچەكە نەشێوێنن”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه میدیایه‌كان لیواکانی حەشدی شەعبی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هەڵمەتێکیان بۆ گەڕان و راودونانی پاشماوەکانی ئەندامانی داعش لە باشووری خورماتوو (80 کم لە باشووری کەرکووک) دەستپێکرد”.لە راگەیێندراوەکەی حشدی شه‌عبی هاتبوو “هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و کاردانەوەی خێرا و بەپاڵپشتی هێزی ئاسمانیی سوپا لە هەڵمەتەکەدا بەشدارن”.
دوایی خیانه‌تی گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایان ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” كه كه‌ركووكیان به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی فرۆشت، دۆخی ئه‌م شاره رۆژ دوای رۆژ له خراپ بوون دایه، بۆته ناوه‌ندێكی هێرشكردنی رێكخراوه تیرۆرسته‌كانی بۆ سه‌ر كه‌ركووك ناوچه دابرێنراوه‌كان”.