یه‌كه‌م كاروانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریاوه‌ ده‌گه‌نه‌ هه‌ولێر

دوایی بریاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا، سه‌رچاوه‌ میدیایه‌كان وایان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و هێزانه‌ ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی خواكوڕك رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ ئه‌مریكا له‌ سوریا پاشه‌كشه‌یان پێده‌كات، بریاره‌ له‌ چه‌ند كاتژمێرێكی تر له‌ فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر جێگیر بكرێن”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، ئه‌مرۆ كاروانێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا وابریاره‌ بگه‌ونه‌ شاری هه‌ولێر و له‌ فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی تایبه‌ت جێگیر بكرێت”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كوتووه‌، كه‌ له‌ئێستادا ئه‌مریكا كاروانێكی هێزه‌كانی خۆی له‌ سوریاوه‌ كشاندۆته‌وه‌، بۆ هه‌ولێر و له‌چه‌ند رۆژی رابردوو ته‌واوی هێزه‌كانی خۆی بۆ پایته‌خی هه‌رێمی كوردستان بگوازێته‌وه‌، له‌ بنه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی تایبه‌ت دا له‌ جێگیر بكات”.

Back to top button