رۆژنامەیەكی بەناو بانگ نهێنیەك لەسەر نەوشێروان و هێرۆ ئاشكرا دەكات

خواكوڕك
 
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەزاری ئەندامێك لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، بڵاوی كردۆتەوە، كە مالیكی بەهاوكاری چەند كەسایەتیەكی سوونە و هاوكاری بەشێكی شیعە و سوپای پاسداران و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و نەوشێروان مستەفا هەوڵی كودەتایەكی مەترسیدار لەسەر حكومەتەكەی عەبادی دەدات.
 
ئەم رۆژنامەیە كە وەك سەرچاوەیەك لە دەوڵەتی یاسا گواستویەتیەوە، دەلێت مالیكی لەئێستادا لەهەوڵی ئەوە دایە كە وەزیرە كاریگەریەكان و سیادیەكانی حكومەتەكەی عەبادی لەسەر كار لادەدات ئەمەش راستەوخۆ لە وەزیری ناوەخۆ دەستی پێكردووە بە وەزیری دارایش بەردەوامی كردووە، ئەمەش بەشێوەیەك باس دەكرێت كە تا ئاستی عەبادیش هەنگاو دەنێت.
 
ئەو رۆژنامەیە ئەوەش ئاشكرا دەكات كە ئامانجەكانی نووری مالیكی هەوڵدانە بۆ تاخیر كردنی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ چونكە هەم ئێران ئامانجیەتی كە مووسڵ تاخیر بێت هەم نایەوێت دەسكەوتەكە بەر عەبادی بكەوێت و وەك دەستكەوت بۆ عەبادی بێت.
 
 هەر لەو بارەیەوە خواكوڕك پێشتر ئاشكرای كردبوو، كە مالیكی لەبەرامبەر دەنگدان بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیرەكان هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان بڕی 150 هه‌زار تا 200 هه‌زار دۆلاریان به‌رامبه‌ر ده‌نگه‌كانیان وه‌رگرت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كه‌ی خواكوڕك ده‌ڵێت سه‌رۆكی لیسته‌كان زیاتر له‌و رێژه‌یان وه‌رگرتووه‌، بۆ نموونه‌ ئاڵا تاڵه‌بانی 350 هه‌زار دۆلار كه‌ ده‌كاته‌ 35 ده‌فته‌ر دۆلاری له‌سه‌ر حساب بانكێك وه‌ریگرتووه‌.
Back to top button