مه‌لابه‌ختیار: ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و توندوتیژی وه‌كو پاییزی پار نه‌رۆیشت
مەلابەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی یەکێتی لە نوسینێکیداله هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك له ژێر ناونیشانی ( قەیرانی ئابوری و خەباتی مەدەنی ) نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت: قه‌یرانی ئابوری، جیهانی و ناوچه‌یی و كوردستانییه. حكومه‌تی كوردستان، چه‌ند هه‌ڵه‌ی كردووه، هه‌قه ره‌خنه‌ی بابه‌تیی لێبگیرێ. به‌ڵام نادیده‌گرتنی قه‌یرانه‌كه له‌ڕوی بابه‌تیه‌وه، هه‌ڵه‌یه.
پاشان ڕەخنەی ئەوە دەگرێت هیچ بەرپرسێکی حکومەت غیرەتی دەستلەکارکێسانەوەی نەبووە و دەڵێ ئه‌وه‌ی سه‌یره، كێشه‌ی قوڵی ئابوری، خراپی سیسته‌می حوكمڕانی، ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی گوزه‌ران، تاوانی گه‌وره‌و بچوك له دوو ده‌هه‌ی رابوردوی حوكمڕانی كوردستاندا، رویانداوه، كه‌چی یه‌ك كاربه‌ده‌ستی گه‌وره‌ی كوردستان، به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی ههڵنهگرتوهو غیره‌تی دهستلهكاركێشانی نه‌بووه.
لەبەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا بەسی خۆپیشاندان و خەباتی مەدەنی خەڵک دەکات و ڕایدەگەیەنێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌دا، خەباتی مەدەنی هه‌تا هاتووه، له‌گه‌شه‌كردندا بووه. ئه‌مه جێگه‌ی دڵخۆشییه. به‌تایبه‌تی، له‌م دوو هه‌فته‌یه‌دا، ده‌یان هه‌زار كه‌س داكۆكییان له مافی پیشه‌ییان كرد. گه‌رچی ده‌ستێوه‌ردانی حزبی هه‌بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه، ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و توندوتیژی، وه‌كو ناڕه‌زاییه‌كانی پایزی پار، نه‌گۆڕی.
دەڵێ چاره‌سه‌ركردنی به‌شێكی به‌رچاوی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ش، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، له‌هه‌موو بارێكه‌وه، گرنگ و كاریگه‌ر بوو. لای من، گرنگ ئه‌وه‌یه، سه‌ندیكا و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان، قاڵبونیانه له‌خه‌باتی مهدهنیو پیشه‌یی. هه‌ر ئه‌م رێگایه‌ش، مافه پیشهییو مه‌ده‌نیه‌كان دابین ده‌كات.