سبەینێ‌ كرایە پشووی فەرمی

سبەینێ‌ یەك شەممە 1ی4ی2018 بەبۆنەی جەژنی (ئەكیتۆ)وە بۆ فەرمانبەرانی مەسیحی و ئاشوریی لە هەرێمی كوردستان پشووە .

بەڕێوەبەری كاروباری مەسیحیەكان لە وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم رایگەیاند:” بەبڕیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان (1ی نیسان)ی ھەموو ساڵێك بەبۆنەی جەژنی (ئەكیتۆ)وە بۆ فەرمانبەرانی مەسیحی و ئاشوریی لە ھەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە و ئەمساڵ-یش ئەو ڕۆژە دەكەوێتە سبەینێ‌ یەك شەممە 1ی4ی2018.

جەژنی ئەكیتۆ، جەژنێكی كۆنی مەسیحییەكانە و بریتییە لە جەژنی (قیامە) و سەرەتای ساڵی بابلی، هەموو ساڵێك مەسیحیەكانی كوردستان و عێراق لەو رۆژەدا جەژن و ئاهەنگ دەگێرن.

Back to top button