وه‌زیری به‌رگری توركیا : مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی فه‌ره‌نسا ناشه‌رعییه‌

ڕۆژی پینج شه‌مه‌ی رابردوو سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بە شاندێکی هێزەکانی سوریای دیموکراتی ڕاگەیاندن کە پاریس پشتیوانی لەو هەوڵانە دەکات کە دەدرێن بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ باکووری سوریا لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعشدا، بەرپرسانی کوردی وتیان پابەندبوونی خۆی بە ڕەوانەکردنی سەرباز بۆ ناوچەکە دەربڕیوە.

ئه‌مرۆشه‌مه‌ 31ی3ی2018 ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی (ئه‌نادۆلۆ)ی توركی له‌سه‌ر زاری (نوره‌دین جانیلكی) وه‌زیری به‌رگری توركیا ڕایگه‌یاند:”ئه‌گه‌ر پاریس بیه‌وێت هێزی سه‌ربازیی له‌ باكووری سووریا بهێڵێته‌وه‌، كه‌ ئامانج لێی پشتیوانیكردنی هێزه‌ كوردییه‌كان بێـت، ئه‌وا بوونی له‌و وڵاته‌ شه‌رعیی نییه‌ و به‌شێوه‌ی داگیركه‌ر ده‌بێـت”.

له‌ كۆتایی مانگی ئاداری ڕابردوو، سوپای توركیا به‌هاوكاری هێزه‌كانی سوپای ئازادی سووریا، شاری عه‌فرینیان داگیر كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌، هه‌زاران هاووڵاتی كورد له‌و شاره‌، ئاواره‌بوون.

Back to top button