به‌رپرسێكی گۆران :گومانی زۆر له‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌رمایه‌كه‌ی شاسوار عبدالواحید هه‌یه‌

نزار محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای ھەڵەبجە ڕایگەیاند:”شاسوار عەبدولواحید کەسێکی گەندەڵە، چونکە کۆمپانیایەکی ھەیە کە کۆمپانیاکەی ناشەفافە و جگە لە پارەی حکوومەت، پارەی ھەزاران ھاووڵاتیی لەلایە، بۆیە ئەگەر کەسێک کۆمپانیایەکی ئاوا بە گەندەڵی بۆ بەڕێوە بچێت، ئەگەر ئەم وڵاتەشی بەدەستەوە بیت، وەکوو کۆمپانیاکەی لێ دەکات”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاشیگه‌یاند :”شاسوار عەبدولواحید پارەیەکی زۆری خاوەن پشکەکانی چاڤیلاندی لایە و جگە لەوەش گومانێکی زۆر لە سەرچاوەی سەرمایەکەی دەکرێت، ھەروەھا ھەموو ئەو شتانەی لە شارەوانیی سلێمانی و حکوومەتی وەرگرتووە، ئێستا ڕووبەڕووی قەرزێکی زۆر بووەتەوە، بۆیە ئەگەر بۆ دوای ھەڵبژاردنەکان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، حیساباتی خۆی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید بکات، دڵنیام ئەو سەرمایەدارە ھاوشێوەی سەرمایەدارەکانی دیکە مایە پووچ دەبێ و لە کوردستاندا ڕادەکات”.

( نزار محه‌مه‌د ) به‌رپرسی مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ هه‌له‌بجه‌ ده‌ڵیت : ”سروە عەبدولواحید تا ئێستا خۆی بە ھەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان دەزانێت ونەچووەتە بەرەی شاسوار عەبدولواحیدەوە، بێگومان کاتێک سرەوە عەبدولواحید بەرامبەر بە شاسوار عەبدولواحید، بێدەنگیی ھەڵبژاردووە، دەزانێت پیاوێکی چۆنە، بۆیە بێدەنگە”.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت : “شاسوار عەبدولواحید، سەرمایەدارێکی گوماناویی شکستخواردووە و ئامانجی ئەوەیە لە شاری سلێمانی دەنگی پارت و لایەنە سیاسییەکانی دیکە بۆ جووڵانەوەکەی خۆی ڕابکێشێت.

Back to top button