راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان به‌شداری پرسه‌ی شێخ عه‌زیز شێخ ره‌زا ده‌كات
عه‌زیز شێخ ره‌زا، سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی رۆژی 22ی ئادار 2018، له ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا له وڵاتی سوید به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد، رۆژی 28ی ئادار له رێوڕه‌سمێکی جەماوەری لە شاری رانیە بەخاکسپێردرا.
ئەمڕۆ شه‌مه 31ی 3ی 2018 یه‌كه‌م رۆژی پرسەی شێخ عەزیز شێخ رەزا، سەرۆکی پێشووی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی، له‌گه‌ڵ چەندین بەرپرسی باڵای سیاسی و حکوومی و کەسایەتی دیكه، بەشدارییان لە پرسەکەدا کرد.
بیۆگرافیای به‌شێك له وێستگه‌ی ژیانی عه‌زیز شێخ ره‌زا
•له‌ساڵی (1939) له شاری رانیه له دایكبووه
•ساڵی (1956) په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه كردووه
•ساڵی (1959) بۆ خوێندن چۆته پراگ له چیكۆسلۆڤاكیای پێشوو.
•ساڵی (1966) په‌یوه‌ندی به شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه كردووه.
•ساڵی (1967) بۆته به‌رپرسی ته‌كنیكی ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستانی عێراق.
•یه‌كێكه له هه‌ڵگرانی میدیالیای بارزانیی نه‌مر
•ساڵی (2005) بۆته سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی
•یه‌كێك بووه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و بۆ ماوه‌ی (10) ساڵ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی كردووه.
•ساڵی (2017) به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستیه‌وه ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كێشاوه‌ته‌وه.
• له‌رێككه‌وتی ( 20-21 / 3/2018) له وڵاتی سوید به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دواییكرد.