بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دووربیت له‌ نەخۆشیەكانی دڵ،شێرپەنجە، پرۆستات شووتی بخۆ.

شوتی یەکێکە لەو جۆرە میوانەی کە لە وەرزی گەرمادا زۆر دەخورێت و هەوادارێکی زۆری هەیە، بەڵام جگە لە تام و چێژە خۆشەکەی هاوکات کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە.”

میوە یان سەوزەی شووتی (شفتی) زۆر ترین ماددەی لیكۆپنەی Lycopene تێدایە كە زیاترە لە تەماتەش، ئەم ماددەیە Lycopene مرۆڤ دەپارێزێ‌ لە نەخۆشیەكانی دڵ، شێرپەنجە، پرۆستات. هەروەها خانەكانی لەشی مرۆڤ رێكدەخاتەوەو بەرگری لەش زیاد دەكات دژی تیشكی خۆر لە سەرووی تیشكی بنەوشەیی كە كاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر پێستی مرۆڤ.
شەربەتی شووتی ژانی ماسولكە دەشكێنێ‌ و ماسولكە لە كاتی ئەوپەری ماندوو بوون دەحەسێنێتەوە.

جیا له‌ مانه‌ش شووتی  كۆمه‌ڵێك سودی تری هه‌یه‌ كه‌ بریتین له‌:-

1-پێست شێدار دەکات و رێگا دەگرێت لە کاریگەریە سلبی و زیانەکانی تیشکی خۆر.

2-بەهۆی زۆری رێژەی ڤیتامین A  تێیدا، خانەکانی چاو دەپارێزێت و بەهێزی دەکات.

3-دڵ بەهێز دەکات و دژی نیشانەکانی پیربوونی تەمەن دەوەستێتەوە.

4-پەستانی خوێن یەکسانی دەکاتەوە، چونکە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم.

5-رۆژانە خواردنی یەک بەشی بچوک بڕێکی زۆر ماددە و خۆراکی سوودبەخش دەدات بە لەش.

Back to top button