نرخی نه‌وت زۆر به‌رزبووه‌ و ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ ئه‌م ئاسته‌.

ئەمڕۆ یه‌ك شه‌مه‌ 1/4/2018 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی لەسەروو 70 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە کرا.”

ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 1ی 4ی 2018 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و  نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 70 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 64 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

Back to top button