بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بایكۆت شكێندرا.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و كارمەندانی كارگێڕی تەندروستی دەكاتەوە ڕۆژی یەكشەممە دەوامی فەرمی دەبێت و بایكۆت شكێندرا.”
لە ئاگاداریەکدا کە لە پەیجی فەرمی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە تۆری کؤمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بە ئەوە كراوه.” كه ئهمرۆ یەكشەممە ریككهوتی 1/4/2018، دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە و داواشی لە سەرجەم پزیشكان و كارمەندانی كردوه پابەندی دەوامی ئاسایی خۆیان بن.”
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، باسی ئهوهشی كردوه.” كه لەبەرئەوەی لە ئێستادا حكومەت جوابی داخوازییەكانی داوەتەوە ئەویش بە گۆڕین و دەستكاریكردنی لیستی مووچە، هەربۆیە پێویستە پابەندی دەوامی ئاسایی بن لەپێناو بەرژەوەندی گشتی نەخۆش و هاوڵاتیاندا.