چه‌ندین سودی نه‌زاندراو و زۆر گرنگی ماست بزانه‌.

ماست ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كۆمه‌ڵیك ڤیتامینی زۆر باش و پڕ سوود، به‌خواردنی ده‌تپارێزێت له‌ ده‌یان نه‌خۆشی كووشنده‌.”

چه‌ند سودێكی گرنگی ماست كه‌ بریتین له‌:-

١- خواردنی ماست ڕێگری ده‌كات له‌ كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ ناوچه‌ی كه‌مه‌ر ( سك ).

٢-ماست كۆمه‌ڵه‌ به‌كتریای سوود به‌خشی تێدایه‌ كه‌ هاریكارن له‌ كراداری هه‌رس و ڕێگرن له‌ ئاوسان، هه‌روه‌ها گه‌ده‌ پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ پاشه‌ڕۆی زیان به‌خش.

٣-پێكهاته‌كانی ماست چه‌وری ناو ماسولكه‌كان ده‌سوتێنێت و ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات چونكه‌ ماست ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كالیسیۆم كه‌ یاریده‌ده‌ره‌ له‌ سوتاندن و به‌كارهێنانی چه‌وری.

٤- ماست مه‌ترسییه‌كانی سه‌ره‌تانی كۆڵۆن كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، چونكه‌ كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌كات.

٥-پێكهاته‌كانی ماست ڕۆڵ ده‌بینێت له‌ دابه‌زاندنی ئاستی جۆره‌ خراپه‌كانی چه‌وری(LDL) له‌ خوێندا.

٦- به‌رگری دروست ده‌كات دژی ته‌نینه‌وه‌ی مشه‌خۆره‌كان.

٧- هه‌ندێ پڕۆتین له‌ پێكهاته‌ی ماستدا هه‌یه‌ كه‌ په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت.

٨-ڕێگر ده‌بێت له‌ كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ دیواری لووله‌كانی خوێن ( به‌ تایبه‌ت ئه‌و خوێنبه‌رانه‌ی كه‌ خوێن بۆ دڵ و مێشك ده‌به‌ن).

٩-گه‌ده‌ به‌هێز ده‌كات و رێگری ده‌كات له‌ سكچوون و پله‌ی گه‌رمی له‌ش جێگیر ده‌كات.

١٠- رۆڵ ده‌بینێت له‌ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی جگه‌ر و گورچیله‌.

١١- مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ باكردن( غازات).

١٢- هاریكار ده‌بێت له‌ دابه‌زاندنی كێش.

١٣- ئێسكه‌كانی له‌ش به‌هێز ده‌كات و ڕێگی ده‌كات له‌ پووكانه‌وه‌ی ئێسكه‌كان.
چونكه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالیسیۆمی تێدایه‌.

١٤-به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالیسیۆم ماست سوودی زۆره‌ بۆ به‌هێز كردنی به‌رگه‌ ئێسكی ددانه‌كان.

Back to top button