یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌زه‌حمه‌ت و به‌ شانس له‌گه‌ڵ سیڤیلیا یه‌كسانبوو.

لەیارییەکانی هەفتەی 30ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە خاڵێکی گرنگ و زەحمەتی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵ لەگەڵ یانەی سیڤیلیا یەکسانبوو.”

یانەی سیڤیلیا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتوو توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 36 و 50 لە لایەن یاریزانان (فرانکۆ ڤازکوێز و لویس مۆرێل) تۆمار بکات و تا خولەکی 87ی یاریەکە بەرگری کردوو لە کاتی یاریەکەشدا چەندین هەلی گۆڵکردنی لە دەستدا.

بەڵام یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامەکە رازی نەبوو، توانیشی لە خولەکەکانی 88 و 89 دوو گۆڵ لە لایەن (سوارێز و لیۆنێل میسی) تۆمار بکات و یەکسانبوون بەسەر یانەی سیڤیلیا بسەپێنێت.

بەم یەکسانبوونە بەرشەلۆنە ژمارەی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 76 خاڵ و پێشەنگی خولەکەیە.

Back to top button