ماریا هه‌ورامی چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی سه‌رنجراكێشی خۆی بڵاوكرده‌وه.
خانمه هونه‌رمه‌ندی كورد و گۆرانیبێژی ناسراوی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان، له واڵی تایبه‌ت به خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی به ستایلێكی جوان به جلی كوردییه‌وه بلاوكردۆته‌وه.”
خانمه گۆرانیبێژی كورد، (ماریا هه‌ورامی) لە هەژماری تایبەتی خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فەیسبووک له‌سه‌ر وێنه بڵاو كراوه‌كانى نووسیوه: “چ شتێك لەوە بەهێزترە كە دڵێك، ورد و خاش كرابێت، بەڵام هێشتا ژیان ئەكات”.
هەوادارانی هونه‌رمه‌ند ماریا هه‌ورامى ڕای خۆیان له‌سه‌ر وێنه و نامه‌كه‌ى توانجى خۆیان ده‌ڵێن و بۆیان نووسیوه، پێ دەچێت کەسێک دڵتى شکاندبێت، هه‌ندێكیشان بۆیان نووسیوه، ئێسته زۆر جوان بووی و كێشێكى زۆری له‌شت کەم کردووە، به جلى كوردییه‌وه جوانترى و به‌رده‌وام به له‌م ستایله‌ت.
ماریا كەمال مستەفا، ناوە هونەرییەكەی ماریا هەورامییە، دایك و باوكی لە هەورامان لەدایك بوون، بەڵام خۆی لە گەڕەكی ڕیعایەی شاری سلێمانی لەدایك بووە، ماریا دەرچووی بەشی میوزیكی پەیمانگه‌ی هونەرە جوانەكانی سلێمانییە و لە ساڵی 2009 بە دواوە دەستی بە گوتنی گۆرانی كردووە، بەتایبەتیش گوتنەوەی گۆرانییە هەورامییە فۆلكلۆرییه‌كان.