گۆڕان هۆشداری تووند به‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌دات

پاش ئه‌وه‌ی قسه‌ له‌سه‌ر پاشكۆبوونی گۆڕان بۆ كۆمه‌ڵ بۆته‌ بابه‌تی گه‌رمی ناو كادیران و لایانگرانی گۆڕان، كه‌ ئه‌م حزبه‌ ئیسلامیه‌ خه‌ریكه‌ گۆڕان بۆ به‌رژه‌وندی خۆی به‌كار ده‌هێنت و خۆی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان هۆشداری بە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان دەدات و ڕای دەگەیەنێت کە ئەو حزبە ناتوانێت بزووتنەوەکەیان بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە و بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاری بهێنێت”.

ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆران(ساماڵ عەبدوڵا) له‌لێدوانێكی دا له‌باره‌ی ئه‌و نیازه‌ی كۆمه‌ڵ له‌مه‌ر دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌یه‌تی ده‌لێـ”ئێمە لە دژیی جەمسەرگیرین ھەم لەسەر ئاستی عێراق، ھەم لە ھەرێمی کوردستان و ھەم لە ئاستی نێودەوڵەتیش، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”بۆ هیچ لایەنێکی ناشکێنێتەوە، چ جای ئەوەی بەلای حزبێکی سیاسی بشکێتەوە و بۆ بەرژەوەندیی ئەو کار بکات، بۆیە نەک تەنیا کۆمەڵ، کەس بەدەستی ئێمە کێکی سەرکەوتن ناخوات“.

هه‌ر له‌باره‌ی نیازه‌كانی كۆمه‌ڵ (ساماڵ عەبدوڵا) ده‌شلێـ” گۆڕان ھیچ لایەنێک نەیتوانی ڕایبکێشت بۆ لای خۆی، چ جای ئەوەی کۆمەڵی ئیسلامی بتوانێت بەلای خۆیدا ڕایبکێشێت، ھەروەھا ھیچ ھێزێکی سیاسی ناتوانێ ھێزێکی دیکە قووت بدا و بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاری بھێنێت، بۆیە گۆڕان ناچێتە بن باری کەس”.

Back to top button