سه‌عدی پیره له‌هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح چی گوت
گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌مرۆ 1ی 4ی 2018 له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا كه وه‌ك خۆی گوتی له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ره، له‌باره‌ی دۆخی عێراق و ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان و رووداوه‌كانی ناوچه‌كه، هێرشی تووندی كرده سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح و به قه‌شه ناوی بردوو، گوتی ئه‌م كابرایه وه‌ك قه‌شه قسه ده‌كات، نه‌ك وه‌ك سیاسی و به‌ڵێن به خه‌ڵك ده‌دات ده‌وڵه‌مه‌ندیان ده‌كات”.
هه‌ر له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی دا سه‌عدی پیره گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راشی گه‌یاند”بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن خۆ ئاماده‌كردنی ده‌وێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یان كۆبووه‌ته‌وه و ده‌شلێـ” یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خۆی له بارگرژی به دوور ده‌گرێت و وشه‌ی زبر و برینداركردنی به‌رامبه‌ر به‌كارناهێنن، روونیشی كرده‌وه، ئه‌وه بۆ په‌رله‌مانی عێراقه و ژماره‌ی كورسییه‌كانی كورد له چاو پێكهاته‌كانی دیكه كه‌متر ده‌بێت، بۆیه ئه‌و ژماره كه‌مه‌ش به په‌رته‌وازه‌یی بچن دۆخه‌كه باشتر نابێت، سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنیش رایگه‌یاند، یه‌كێتی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسییه و گۆڕانیش هه‌روه‌ها، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ده‌یكات، شه‌خسییه و ده‌ڵێت ده‌وڵه‌مه‌ندتان ده‌كه‌م و كه‌رامه‌تتان بۆ ده‌گه‌ڕێنمه‌وه دهتانژیهنم و “وه‌ك قه‌شه‌یه‌ك قسه ده‌كات”.
روونیشی كرده‌وه، ده‌بێت پرسیار له‌و كه‌سانه بكرێت كه پێشتر به‌رپرسیارێتی باڵایان هه‌بووه له‌ناو یه‌كێتی و ئه‌زموون كراون، پێی بڵێن ئه‌ی ئه‌و قسه بریقه‌دارانه‌ی ئێستا ده‌یكه‌ی، بۆ كاتێك له حكوومه‌ت بووی نهتدهكرد، چونكه به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك قه‌شه قسه ده‌كات و باسی له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی خه‌ڵك ده‌كات”.