دواین زانیاری له‌باره‌ی پێدانی مووچه به سیسته‌می نوێ له‌م هه‌فته‌یه
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌م هه‌فته‌یه لیستێكی مووچه‌ی به سیسته‌می نوێ ئاماده ده‌كرێت، له ئێستاشدا بڕێ داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له‌به‌رده‌سته، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”داوایان له گه‌نجینه‌كان كردووه لیستی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی به سیسته‌می نوێی پاشه‌كه‌وت ئاماده بكه‌ن”.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ( رێباز حه‌ملان) رایگه‌یاند” له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی قسه‌ی كردووه و پێی راگه‌یاندوون، ئه‌وان به سیسته‌می نوێی پاشه‌كه‌وت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا لیسته‌كان ئاماده بكه‌ن، هه‌روه‌ها گوتیشی” ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی لیستی مووچه به سیسته‌می نوێی پاشه‌كه‌وت، ئاماده‌بن.
وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان گوتیشی” وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، بڕێك له داهاتی دابینكردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شی بكه‌ن.روونیشی كرده‌وه، هه‌رچه‌نده بڕی پاره‌كه له‌بڕی دیاریكراو كه 378 ملیاره، كه‌متره، به‌ڵام ده‌كرێت وه‌كو به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شی بكه‌ن، راشیگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن پاره‌ی به‌غدا كه بڕه‌كه‌ی 317 ملیاره و ئه‌مه‌ریكاش 25 ملیار بنێرێت، كه پێشمه‌رگه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه دابه‌ش بكه‌ن،هاوكات راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆش كۆده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆیان زیادكراوه، كه بڕه‌كه‌ی 10 ملیار دیناره دابه‌ش بكرێت.