پاش چۆڵكردنی عه‌فرین له‌لایان یه‌په‌گه سوپای سوریایی ئازاد ئاینی ئێزدیه‌كان ده‌گۆڕێت
سوعاد جه‌سۆ به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی ئێزیدییان له عه‌فرین له‌باره‌ی سه‌پاندنی ئاینی ئیسلام به‌سه‌ر ئێزیدیه‌كان و كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی سوپایی سوریای ئازاد، رایگه‌یاند” ئێزدییەكان لە عەفرین ڕووبەڕووی كۆمەڵكوژی بوونەتەوە و، سوپای سووریای ئازادیش گۆڕینی ئایینی بەسەریاندا سەپاندووە”.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێزدیه‌كان له عه‌فرین ئه‌وه‌شی به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه، دوای هاتنی سوپای سووریای ئازاد بۆ ناوچە ئێزدینشینەكان لە عەفرین، ئایینی ئیسلامیان بەسەر ئێزدیاندا سەپاندووە و هەموو جۆرە پێشلكارییەكیش بەرانبەر ئێزدییان دەكەن، ئاماژەیشی داوه، ئەم هێزە چەكدارانەی كە سەر بە سوپای توركیان، هەموو مەزارگە ئایینییەكانی ئێزدییانیان لەناو بردوون و سوكایەتیی بە هەموو پێكهاتەكان دەكەن.
ناوەندی مێدیایی عەفرینیش، لەسەر ئەم پرسە بابەتێكی بڵاو كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە كە ئێزدییەكان لە عەفرین، ئایینی ئیسلامیان بەسەردا سەپێندراوە، هەر پێوەست بەم پرسە، كەریم سلێمان، راوێژكاری ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدییان، بە هه‌مان ماڵپه‌ری راگه‌یاندووه، “پێشتر ئێمە دەمانزانی ئێزدییەكان لە عەفرین تووشی كۆمەڵكوژی دەبنەوە. بۆیە داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین هەرچی زووترە بە هانای ئێزدییەكانی عەفرینەوە بێن”.
حازم تەحسین بەگ، نوێنەری میری ئێزدییان پێشتر داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردبوو ئێزدییانی عەفرین بپارێزن، چونكە برینیان قووڵە و بەرگەی هیچ ناخۆشییەكی دیكە ناگرن، شایانی باسه ئێزدییەكان لە سووریا، كە لە جەزیرەی فورات و چیای حەلەب و عەفرین نیشتەجێن، ژمارەیان بە ڕوونی دیار نییە، چونكە لە دوای شۆڕشی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـدا، زۆربەیان ئاوارە بوون.