میدیای قورغكراوی یەكێتی داوای بەحەڵەبكردنی هەولێر و دهۆك دەكات

خواكوڕك
 
ماوەی زیاتر لە چەند هەفتەیەكە میدیای فەرمی یەكێتی ” كوردستانی نوێ” داوای بەحەلەب كردنی هەولێر و دهۆك دەكات، دەلێت پێویستە لە شارەكانی هەولێر و دهۆك خۆپێشاندان دژی پارتی و بەدەرەوە نانی پارتی لە پرۆسەی سیاسی بكرێت، ناكرێت چیتر لە سلێمانی بكرێت.
 
رۆژنامه‌ى كوردستانى نوێى ئۆرگانى قورغكراوی يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان له‌ ژماره‌كانى ئه‌مڕۆ و چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌ ناڕاسته‌وخۆ و راسته‌وخۆ كه‌وتووه‌ته‌ دژايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان  و ئيداره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم.
 
له‌ سه‌روتارى ژماره‌ى هه‌ينى و شه‌ممه‌ى رۆژنامه‌كه‌دا, له‌ ژێر ناونيشانى (به‌م هه‌موو زام و برينه‌وه‌), رۆژنامه‌كه‌ هه‌ڵوێستى يه‌كێتى ده‌ربڕيوه‌ و تێيدا باسى گرفته‌كانى يه‌كێتى له‌ لايه‌ك و هه‌رێمى كوردستانى له‌ لايه‌كى ديكه‌وه‌ كردووه‌ و سه‌رنجى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ چڕكردووه‌ته‌وه‌, پرسيار سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆم بكات، كه‌ پارتى ديموكراتى كوردستان وه‌ك پرۆژه‌يه‌كى سياسى بۆ ده‌ربازبوون له‌ قه‌يرانه‌كانى عێراق و رێكردن به‌ ئاراسته‌ى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان له‌سه‌ر زارى مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هاوكات سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستانه‌وه‌ خستوويه‌تييه‌ڕوو.
 
ژماره‌ى (7073)ى رۆژى هه‌ينى و شه‌ممه‌ 23 و 24ى ئه‌يلوول ته‌نيا به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر پرۆژه‌كه‌ى پارتى له‌ سه‌روتاردا نه‌وه‌ستاوه‌ و له‌ كۆى لاپه‌ڕه‌كانى رۆژنامه‌كه‌دا چه‌ندين بابه‌تى له‌ دژى حكومه‌تى هه‌رێم و پارتى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.
 
هەر لە وتار و راپۆرتەكانی ئەو رۆژنامەیەی كە باڵی ناوەندی بریار بە داگیركراو وەسفی دەكەن، دەلێت چیتر ناكرێت بێدەنگ بین لە پارتی و دەلێت دەبێت خۆپێشاندانی سەرتاسەری دژی پارتی بكرێت، هەر لەو سونگەیەوەیش هانی خەڵك دەدات هەولێر و دهۆك بكەنە سەكۆی خۆپێشاندانەكان دژی پارتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمە لەكاتێكدایە كوری بەرپرس و باڵی دەسترۆیشتوو جێگری سەرۆكی حكومەتە و نەك ئامادە نین بچنە دەرەوە لەحكومەت بەڵكو ئامادە نین تەنها دینارێكیش لە حەقی یەكێتی خۆش ببن لە حكومەتدا، ئەو باڵەش كە كورەكەی جێگری سەرۆك وەزیرانە لەلایان باڵی ناوەندی بریار بە لادەر و قورغكار وەسف كراوە كە لە بەیاننامەكەی ناوەندی بریار ئەو گروپە بە گروپی لەهەولێر شەریك و بێدەنگ لە سلێمانی ئۆپزسیۆن هاتو هاوار پێناسەیان دەكات.
Back to top button