کارلۆس پوگدیمۆنت:هه‌رگیز واز له‌سه‌ربه‌خۆی ناهێنم
کارلۆس پوگدیمۆنت سه‌ركرده‌ی سه‌ربه‌خۆخوازانی كه‌ته‌لۆنیا له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی توێته‌ر له تویتێكی دا رایگه‌یاندووه”کە هەرگیز دەستبەرداری سەربەخۆیی کەتەلۆنیا نابێت و رایگه‌یاندووه” ئیسپانیا و دژە سەربەخۆییەکانی کەتەلۆنیا ئامادەن کاری پێچەوانەی یاسا و دادپەروەری بکەن لەپێناو یەکگرتوویی ئیسپانیا”.
کارلۆس پوگدیمۆنت هه‌روه‌ها ده‌شنووسێـ”با بۆ هەموو لایەک روون بێت، من هەرگیز دەستبەرداری مافی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا نابم، هه‌روه‌ها پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی تویته‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، هیچ مامەڵەیەکی تایبەت لەگەڵ ئەو کەسەدا ناکەن، ئەو لە زیندانێکی ئاساییە و ئینتەرنێتیشی لا نییە، گومانیش دەکرێ کەسێکی دیکە، کە هەژمارەکەی بەڕێوە دەبات، ئەو تویتەی کردبێت”.
کارلۆس پوگدیمۆنت لە رۆژی 25/3/2018 لە ئەڵمانیا لەسەر سنووری دانیمارک دەستگیر کراوە، لەو کاتەی دەیویست لە فینلەنداوە بچێتە بەلجیکا ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدابووه كه ئیسپانیا، دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی کەتەلۆنیا لە 1/10/2017، کە تێیدا زیاتر لە %90ـی دەنگدەرانی کەتەلۆنیا داوای سەربەخۆییان کرد، پوگدیمۆنت، کە سەرۆکایەتیی هەڵمەتی جیابوونەوە لە ئیسپانیای دەکرد، ناچار بوو روو بکاتە دەرەوە و حکوومەتی ئیسپانیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.