به‌هۆی شكه‌ستی ئیداری و بایكۆتی به‌رده‌وام، له‌ شاری سلێمانی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر لۆدی زۆری له‌سه‌ره‌

به‌هۆی شكه‌ستی ئیداری و تێكچوونی هاوسه‌نگی ئابووری شاره‌كه‌ و شه‌ڕی میراتگری سیاسی له‌م شاره‌، ئیداره‌ی ئه‌م شاره‌ تووشی بایكۆت و شكه‌ست هاتووه‌، یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فراكه‌وتنی هه‌ولێر ده‌لێـ” ئه‌و بایكۆتكردنه‌ی له‌ پارێزگای سلێمانی هه‌یه‌، كاریگه‌ری ته‌واوی كردۆته‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ جۆرێك له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا، 49 حاڵه‌ت له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و راپه‌ڕینه‌وه‌ چاره‌سه‌ری پێویستیان له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌”.

سه‌ید زه‌مان حه‌سه‌ن یاریده‌ری به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر راشی گه‌یاندووه‌”له‌ سه‌ره‌تای دروستبونی ئه‌و قه‌یرانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌، به‌رده‌وامین و به‌ ته‌واوی ستافی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان 24 كاتژمێر كارده‌كه‌ین، به‌ تایبه‌ت له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردودا، كه‌ بایكۆت له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و ئێمه‌یش وه‌كو نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵات به‌ به‌رده‌وامی له‌ خزمه‌تی ئه‌و هاونیشتمانیانه‌دابوین، كه‌ پێویستییان به‌ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر هه‌بوو له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا”.

هه‌ر له‌و باریه‌وه‌ د. سامان به‌رزنجی به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر ده‌لێـ”به‌هۆی بایكۆتكردنه‌وه‌ له‌ سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ سه‌دان نه‌خۆش روویان له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر كردووه‌ و چاره‌سه‌ری پێویستیان وه‌رگرتوه‌، ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ ستافی نه‌خۆشخانه‌كان به‌رده‌وام له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی زیاتردابن”.

شایانی باسه‌ جگه‌ له‌ بایكۆتی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ هه‌ره‌سی خوێندنی ئه‌مساڵی پارێزگای سلێمانی و كه‌رتی ته‌ندروستیش كه‌وتۆته‌ ناو ته‌سفیه‌ حیسابی سیاسی و میراتگری ئه‌مه‌ سه‌رباری مافه‌ ره‌واكانی مووچه‌ خۆڕان، به‌ڵام بابه‌تی هه‌ره‌س پێ هێنانی كه‌رتی گشتی له‌ ئیداره‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ شكه‌ستی هێناوه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ته‌واوی مووچه‌ خۆڕانی پارێزگای سلێمانی وه‌ك هه‌ولێر نیومووچه‌ی خۆیان وه‌رگرتووه‌ به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بوونه‌ هیچ كاتێك بایكۆتیان بشكێنن، شاره‌زایانی ئابووری پێیان وایه‌ دۆخی پارێزگای سلێمانی جگه‌ له‌ نه‌بوونی مووچه‌ له‌رووی هاوسه‌نگی ئابووری به‌ته‌واوی هه‌ره‌سی هێناوه، ئه‌م پارێزگایه‌ دووچاری راكێشانی پاره‌ بۆته‌وه‌، بۆته‌ هۆكاری هه‌ره‌سی ژێرخانی ئابووری كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری خستۆته‌ سه‌ر خه‌ڵك”.

Back to top button