هەڤاڵ ئەبوبەکر؛ یان بایکۆت بشکێنن یان دەست لەکاردەکێشمەوە

پارێزگاری سلێمانی (هەڤاڵ ئەبوبەکر) پەیامێکی توند دەدات بە بزوتنەوەی گۆڕان و ئاگاداریان دەکاتەوە گەر بێت و کۆتای بە بایکۆت نەهێنن ئەوا دەستلەکار دەکێشێتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پێێ وایە بزوتنەوەی گۆڕان دژایەتی دەکەن و دەیانەوێت لەتواناو کەسایەتی کەم بکەنەوە بۆیە بەردەوامی بەخۆپیشاندان دەدەن دەشڵێت ئەگەر کەسێکی تر لەجێێ من پارێزگار بوایە گۆڕان کۆتایی بە بایکۆت دەهێنا.

ئەم داوایەی هەڤاڵ ئەبوبەکر لەنێو گۆڕان و کاندیدەکانی هەڵبژاردندا بەرهەڵستی دەکرێت دەڵێن تەحەمولی ئەوەناکەین لەم پێش هەڵبژاردنە شکاندنی بایکۆت لەئەستۆ بگرین، دەنگۆی ئەوە هەیە کە گۆڕان دەیەوێت لەنێوان ئەم دوو بەرەی دژ بەیەکەی نێوخۆیدا شکاندنی بایکۆت بسڕێت بەسەر لایەنەکانی تردا بەتایبەت ئێن ئاڕتی و شاسوار و کۆتایی پێبێنێت لەسلێمانی ئەوەیان بۆدەچێتە سەر یان نا؟ دیارنیە بەڵام نیگەرانیەکانی پارێزگاری سلێمانی زۆر زۆرە بەرامبەر بزوتنەوەی گۆڕان و ئەگەری تەقینەوەی هەیە.

Back to top button