بەرپرسێکی باڵای ڤاتیکان نێوەندگیریی هەولێر و بەغدا دەکات
دوای تێكچوونی پهیوهندهكانی نێوان ههولێرو بهغدا, زۆرێك له وڵاتان ههوڵی نێودهندگیری نێوان ههولێرو بهغدایان دا له دواههمین ههولیش بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی ڤاتیکان نێوەندگیری لەنێوان هەولێر و بەغدا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، دەکات.
لویس رۆفایل ساکۆ، بەتریارکی کلدانە کاسۆلیکەکان لە عێراق و جیهان لە چاوپێکەوتنی رۆژنامەیەکی فەرەنسی، رایگەیاندووە، شەڕ و توندوتیژییە کولتوری و خێڵەکییەکانی عێراق مەسیحییەکانیان تووشی دەردەسەری کردووە.
لویس رۆفایل ساکۆ، کە دەقی چاوپێکەوتنەکەی لە ماڵپەڕی فەرمیی بەتریارکی بابلی بۆ کلدانەکان بڵاو کراوەتەوە، رایگەیاندووە، ڤاتیکان ئامادەیە هاوکاریی هەردوو حکوومەتی هەریمی کوردستان و عێراق بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
بەتریارکی کلدانە کاسۆلیکەکان لە عێراق جیهان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە دوا سەردانیدا بۆ ڤاتیکان، کاردیناڵ پیترۆ پارۆلین، سکرتێری دەوڵەت بۆ کاروباری کورسیی پێغەمبەرایەتی (سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان) ئامادەیی خۆی بۆ سەردانی عێراق و نێوەندگیریکردن لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان، نیشان داوە.
لویس رۆفایل ساکۆ پێی وایە ڤاتیکان دەتوانێ کاریگەرییەکی زیاتر ئەخلاقی لەوەی سیاسی بێت، لەسەر ئاشتەوایی لە عێراق، هەبێت.