ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مریكی “جه‌نگی نێوان ئێران و ئه‌مریكا نزیك ده‌بێته‌وه”
دوای گۆڕانكاری له كابینه‌ی تره‌مپ به تایبه‌ت له هه‌ردوو پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی كه بڕیاره 9ـی ئه‌م مانگه ده‌ست به كار بێت، میدیاكانی ئه‌و وڵاته ئاشكرای ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ره‌كانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی نێوان ئهمریكاو ئێران نزیك بووه‌ته‌وه, هه‌ردوو به‌ر پرسه نوێیه‌كه له ساڵی 2015ـیه‌وه داوا له واشنتن ده‌كات له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بكشێته‌وه.: “پاڵپشتی خێرای رووخاندنی رژێمی ئێران ده‌كه‌م”.
ئه‌وی دیكه مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه له جێگه‌ی ریكس تیلرسن، به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی The Independent گوتوویه‌تی: “ئه‌و رێككه‌وتننامه‌ی تره‌مپ ده‌یه‌وێت لێی بكشێته‌وه كاره‌ساتێكه بۆ خۆی”.
به‌گوێره‌ی زانیاری رۆژنامه‌وانه ئیسرائیلییه‌كانیش، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیلی گوتووه: “به گۆڕانكاری شكڵی و جوانكاری رێككه‌وتنه‌كه قایل نابم وه‌ك ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌خوازن، ئه‌گه‌ر وابێت، رێكه‌وتنه‌كه به‌كرده‌یی مردووه”.
گرژی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، له شه‌پۆله ورده‌كانییه‌وه په‌یامی مه‌ترسیداری پێیه و به‌مزووانه شه‌پۆله‌كانی هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه، نرخی نه‌وت به‌هۆی مه‌ترسی نه‌هاتنی له كه‌نداو و ئێران به‌رزبووه‌ته‌وه و نرخی ریاڵی ئێرانی گه‌یشتووه‌ته كه‌مترین ئاستی پاش ئه‌وه‌ی له شه‌ش مانگی رابردوودا چاره‌گێكی نرخه‌كه‌ی له ده‌ستدا. له عێراقیش، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران دانی به‌وه‌دا ناوه گه‌وره‌ترین مه‌ترسی لای ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامی ئێرانه له عێراقدا. به‌ڵام دیوێكی دیكه‌ی مه‌ترسیدارتر رووه توندڕه‌وییه‌كه‌ی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێرانه و ئێستا دۆخه‌كه‌ش له‌وكاتانه ده‌چێت كه ئیداره‌ی پێشووتری بوش خۆی بۆ رووخاندنی رژێمی سه‌ددام حسێن ئاماده ده‌كرد و له ساڵی 2003 ئه‌و كاره‌شیان كرد.
پۆمپیۆ چاره‌سه‌ری ئاسانی بۆ ئه‌و كێشه خستووه‌ته روو كاتێك هێشتا كۆنگرێسمان بوو، ئه‌وكاته به رۆژنامه‌وانانی گووت: “چاره‌سه‌رێكی ئاسانم بۆ كێشه‌ی ئێران هه‌یه، به كه‌متر له دوو هه‌زار گورزی ئاسمانی چاره‌سه‌ر ده‌بێت و توانا ئه‌تۆمییه‌كانی له‌ناو ده‌برێت”.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی The Independent، ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی به‌گونجاو ده‌زانن ئه‌و گووتانه‌ی مایك پۆمپیۆیان ره‌تكرده‌وه‌و به دوژمنكارانه ناویان برد، به‌ڵام ژماره‌یان له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا له واشنتن كه‌مبووه‌ته‌وه.
به‌ڵام تره‌مپ و یاریده‌ده‌ره‌كانی پێیانوایه ده‌بێت ئه‌و كاره بكه‌ن و حكومه‌ته‌كان هه‌ڕه‌شه‌كانیان جدی بێت و خۆشیان بۆ خراپترین ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه ئاماده بكه‌ن.
دوای رووخاندنی رژێمی سه‌ددام حسێن له ساڵی 2003، به‌شیكی ئه‌مریكییه‌كان گووتیان: ” “ئه‌مڕۆ به‌غدا و سبه‌ینێ دیمه‌شق و تاران” ئه‌و درووشمانهیش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی سووریا و ئێران هه‌رچییه‌ك له توانایاندایه بیكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بكه‌نه ده‌ره‌وه. دوور نییه زیادبوونی فشاره‌كانی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌مریكا، دۆخه‌كه بته‌قێنێته‌وه، یان پێشوه‌خت شه‌پۆلی گرژییه‌كه ناوچه‌كه له كێشه‌كی نوێ‌دا نغرۆ بكات.