زاملی: نەوتی ناوچەی خورماتوو بەقاچاخ دەبرێتە بۆ ئێران

 

دوای داگیركرانی كه‌ركووك خورماتوو و له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران به‌ هاوكاری گرووبی خیانه‌تكاری یه‌كێتی, حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی به‌سه‌ر یه‌كه‌ ئیداریه‌كان و بیره‌ نه‌وته‌كان گرتووه‌, په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌بیش رایده‌گه‌یه‌نێت:” “ئەو لایەنانەی سوود لە رەوشی ئاڵۆزی قەزاكە دەبینن‌ و نەوتی ناوچەكە بەقاچاخ دەبەن بۆ ئێران لەسەر حكومەتی عێراقی حیسابن، بەداخەوە ژمارەیەك سەركردەی حەشدی شەعبیش لەو پرۆسەیە تێوەگلاون”.

هه‌روه‌ها شاخەوان عەبدوڵڵا، نوێنەری پارێزگای کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، لە دوای 12ی ئۆکتۆبەرەوە، لە کەرکووکەوە نەوت بە قاچاخ دەبرێتە ئێران. دەشڵێت “بەرپرسانی حەشدی شەعبی بەشێوەی جیاواز ئەو نەوتە دەبەن، لەوانە مۆڵەتی ساختە و بەناوی وێستگەی کارەبای قودس و چەندین شێوازی دیکە و سەرجەم بەڵگەکانیشمان داوەتە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان و بەرپرسانی دیکەی عێراقی”.

بەپێی زانیارییەکان، لە هەندێک شوێنی باشووری کەرکووک بۆری نەوت کون کراوە و چاڵی گەورە بۆ گلدانەوەی نەوتەکە دروستکراون، دواتریش نەوتەکە بە تانکەر لەلایەن ئەو بەرپرسانەوە دەبرێت.

Back to top button