شۆك…محه‌مه‌د سه‌لاح سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر رۆناڵدۆ و میسی.

ئه‌ستێره‌ى میسری و یانه‌ى لیڤه‌رپولی ئینگلیزی “محه‌مه‌د سه‌لاح” توانى سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ى تۆپى پێ “كریستیانۆ رۆناڵدۆ”ى یاریزانى ریال مه‌درید و “لیۆنێل میسى” هێرشبه‌رى به‌رشلۆنه‌.”

كۆمپانیایى به‌رهه‌م هێنانى یاریه‌كانى فیفاى (2019)راپرسیه‌كى ئه‌نجام دا بۆئه‌وه‌ى یاریزانێك ده‌ست نیشان بكات تاوه‌كو وێنه‌ى له‌ به‌رگرى یاریه‌ نوێكه‌ بدات، كۆمپانیاكه‌ (20)ئه‌ستێره‌ى تۆپى پێ ده‌ست نیشان كردووه‌ و له‌لایه‌ن هانده‌رانه‌وه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌ست نیشان كراوه‌ كه‌ وێنه‌كه‌ى له‌ به‌رگرى یاریه‌كانى فیفا (2019)ده‌درێت.”
محه‌مه‌د سه‌لاح گۆلكارى لیڤه‌رپول توانى زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت ، به‌كۆكردنه‌وه‌ى (102)هه‌زار ده‌نگ كه‌ده‌كاته‌ رێژه‌ى (73%)پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت ، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ لیۆنێل میسى (13)هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه‌ كه‌ده‌كاته‌ رێژه‌ى (10%)، ئه‌ستێره‌ى پرتوگالى و یانه‌ى ریال مه‌درید كریستیانۆ رۆناڵدۆ توانى (10)هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت كه‌ده‌كاته‌ رێژه‌ى (7%).

س.ك

Back to top button