به‌په‌له‌…رێگای نێوان هه‌ولێر مه‌خموور كرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رێگای نێوان هه‌ولێر-مه‌خموور ده‌كرێته‌وه‌ و له‌و باره‌وه‌، سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێر- مەخموور، رایگه‌یاندوه‌.” ئەمرۆ رێگەی مەخموور بەرووی هاتووچۆی هاووڵاتیان دەکرێتەوە”.

له‌و باره‌وه‌، سیروان بارزانی سەرپەرشتیاری ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێر- مەخموور رایگه‌یاندوه‌.”لەگەڵ لایەنی عێراقی گەیشتووینەتە رێککەوتن بۆ کردنەوەی رێگەی مەخموور بە رووی هاتووچۆی هاووڵاتیان، لە ئەمرۆ بەدواوە خەڵكی دەتوانن لە هەردوو لاوە هاتووچۆ بکەن و له‌ ئێستاشدا رێگاكه‌ كرایه‌وه‌”.

پێشتر هەرێمی کوردستان بە فەرمی سەرجەم رێگاکانی نێوان کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراقی کردوونەتەوە، بەڵام هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق ئامادە نەبوو لای خۆیانەوە ئەو رێگایانە بکەنەوە، ئەمەش کێشەی بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان دروستکردووە.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” له‌ پاش خیانه‌ته‌ مه‌زنه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ته‌واووی رێگا و بانه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ داگیركراوه‌كان داخران له‌گه‌ڵیشیدا فرۆكه‌خانه‌ و مه‌رزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داخران.،

Back to top button