فاسۆلیا بخۆن و چه‌وری له‌شتان مه‌هێڵن.

فاسۆلیا بایەخێکی خۆراکی گرنگی هەیە لەڕووی تەندروستیەوە و لەڕووی تام و چێژیشەوە، چونکە دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامین و ماددەی ڕیشاڵی بەسوود.”

توێژەران و پسپۆڕانی ئیسپانیا پاش چەند لێکۆڵینەوەیەکی زانستی ئاشکرایان کردووە، کە هاڕڕاوەی فاسۆلیای سپی باشترین سەرچاوەیە بۆ دابەزاندنی کێش و کاریگەری ئیجابی هەیە لەسەر توانەوەی چەوری .

پسپۆڕی بواری خۆراک “میگێل غویستلو” دەڵێت “فاسۆلیای سپی وشک بایەخێکی گرنگی هەیە لەڕووی خۆراکیەوە، توێژەرانی زانکۆی بەرشەلۆنەش لەدوای چەندین لێکۆلێنەوە دەڵێن فاسۆلیا باشترین سەرچاوەیە بۆ لەشی مرۆڤ بەتایبەی بۆ بەشی “سنگ و ورگ و کەمەر” ئەگەر وەک کرێم بەکاریبهێنیت.

بەگشتی کاتێک مرۆڤ قەڵەو دەبێت ئەو بەشانەی زیاتر زیاد دەکات وەک لە بەشەکانی دیکەی، فاسۆلیاش ماددەی “ئەلفا ئەمیلیزی” تێدایە کە یارمەتی  پێستی لەش دەدات توندبێتەوە و چەوریەکانی ژێری بتوێتەوە بەشێوازێکی تەندروست.

یاخود هەندێک کەس کێشیان دابەزیوە گۆشت و پێستیان شل بۆتەوە یان خانمان سنگیان شلە، ئەوا دەتوانن فاسۆلیا  بەکاربهێنن.

بەپێی قسەکانی  میگێل شێوازی بەکارهێنانی فاسۆلیا و وەک کرێم بۆ دابەزاندنی کێش و توانەوەی چەوری دەبێت بەم جۆرە بێت:

500 گرام فاسۆلیای سپی هاڕڕاو لەگەڵ 20 گرام  زاخ و 100 ملی لیتر  زەیتی براڤین تێکەڵ بکە، دواتر وەک کرێمێک بەکاریبهێنە بۆ سنگ و ورگ و کەمەرت یان هەر بەشێکی دیکە کە پێویست دەکات، بۆ ماوەی نیو کاتژمێر، پاشان ڕۆژانە بۆ ماوەی مانگێک بۆ مانگ و نیوێک بەکاریبهێنە.

تێبینی: تکایە بەبێ پرسی پزیشک هیچ شتێک بەکارمەهێنە بەتایبەتی ئەو کەسانەی پێستیان هەستیارە، تا پزیشک دڵنیات نەکاتەوە بەکاریمەهێنە.

مجله کوردی سردشت پێدیا/ته ندروستی

Back to top button