ئایه‌ ده‌زانی به‌ربڵاوترین مۆبایله‌كانی جیهان له‌ ئێستادا چ مۆبایلێكه‌.؟

بە گوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی تایبەت، نێوی 10 باشترین مۆبایلی جیهان ئاشكرا كراوە، كە لەلایەن هاووڵاتییانی جیهانەوە بە پلەی یەك بەكاردەهێندرێن، لەوانەش مۆبایلی ئایفۆن ژمارە یەكە.”

دەزگای ‘نيوزو’ ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە، كە 550 ملیۆن مۆبایلی لەخۆ گرتووە، لەنێویاندا 35٪ی مۆبایلەكان ئایفۆن دەرچوون.
هەروەها مۆبایلی سامسۆنگ پلەی دووەمی هێناوە لەسەر ئاستی جیهان و 23.3٪ی خەڵك بەكاریان دێنێ.
لە دوای ئەوانیشەوە 5 كۆمپانیای مۆبایلی چینی دێن، لە سەروویانەوە مۆبایلی هواوی، كە 5.4٪ی جیهان بەكاریان دێنن، بە گشتییش پێنج كۆمپانیا چینیەكە 30٪ی بازاڕی مۆبایلی جیهانیان كۆنترۆڵ كردووە.

 

Back to top button