عه‌بادی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجامدا
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی، له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجامدا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دڵۆڤان ئیدریس بارزانی برا نێچیرڤان بارزانی” سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته كرد”.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ 2ی 4ی 2018 سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی، پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کرد و پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆی ئاراستەکرد، هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى، هەر بەپێی راگەیەنراوەکە “عەبادی هیواى خواست خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و ئه‌مه دوایین كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت” و، نێچیرڤان بارزانى سوپاسى عه‌بادى كردووە بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه و پێشكه‌شكردنى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میی.
دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 2-4-2018 بە جەڵتەی دڵ كۆچی دواییكرد، دلۆڤان ئیدریس بارزانی نوێنەری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوو بۆ كاروباری كۆمەڵایەتی، ئەو، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی جمكبوو و لە 21ـی ئەیلوولی ساڵی 1966 لە بارزان لەدایكبووە، زۆر بایەخی بە ئەرشیفكردنی رووداوەكانی شۆڕشی كوردستان دەدا و هەمیشە لەنێو كاروباری شۆڕشدا بووە .