هابیر تورک:گوڵەن لە پشت تیرۆر کردنی باڵیۆزەکەی ڕوسیاوەیە

 
ڕۆژنامەی هابیر تورک بڵاوی کردەوە کە حکومەتی تورکیا تۆمەتی کوشتنی باڵیۆزی روسیای خستۆتە ئەستۆی گروپەکەی فەتحوڵڵا گولەن و حەوت ئەندامی گروپەکە.
 
هەر لەسەر ئەو تۆمەتانە بەردەوام تورکیا داوای ڕادەست کردنی گولەن لە ئەمریکا دەکات بەڵام واشنتۆن تا ئێستا گوێی بەو داوای تورکیا نەداوە.
 
لە دیسەمبەری ساڵی ٢٠١٦ لە لایەن چەکدارێکەوە چەند گوللەیەک لە پشتەوە ئاڕاستەی ئەندریە کارلۆف کراو ڕاستەوخۆ گیانی لە دەست دا،دواتر چەکدارەکە لە لایەن پۆلیسەوە کوژرایەوە و تورکیاش تۆمەتی کوشتنی باڵیۆزەکەی خستە سەر گروپەکەی گولەن
 
Back to top button