فازڵ میرانی: بۆ خۆپێشاندانه‌كانی ناوه‌خۆی كوردستان دوو بۆچوونمان هه‌یه‌ و بۆچوونه‌كان ئاشكرا ده‌كات

له‌ دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا به‌شی كوردی فازل میرانی بۆچوونی پارتی له‌مه‌ر خۆپێشاندانه‌كان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت”لەبارەی ناڕەزاییەکانی ئەمدواییانەی فەرمانبەران ڕای گەیاندووە: “لەگەڵ ئەوانەی داوای ماف دەکەن، بۆچوونێکمان ھەیە، ئەوانەش ئامانجیان ڕووخانە، بۆچوونێکی تایبەتمان ھەیە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئێمە گلەییمان لە دەستی دەرەکی نییە کە لەو خۆپیشاندانانە ھەبێت، چونکە وەک دەزانرێت وڵاتی ئێمە دابەش کراوە بەسەر چەند وڵاتێکدا، بەڵام ئەوەی کە جێگەی سەرسوڕمانە، ئەوەیە بۆ ئێمەی ھێزی ناوخۆ بە قسەی ھێزە دەرەکییەکان بکەین؟ ئەو ئەزموونەی کە ساڵەھای ساڵە خەباتمان بۆ کردووە و بە ھەڵبژاردن ئەم کیانەمان دروست کردووە، بۆچی داوای ڕووخانی بکەین؟!”

فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ دیمانه‌كه‌شی دا ده‌شلێـ”ئەو ھێزە ناوخۆییانەی لە پشت ئەو خۆپیشاندانانەی ئێستای کوردستانەوەن، نایانەوێت ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و گوتی: “بە بۆچوونی ئێمە ئەوانەی ئەمکارە دەکەن نایانەوێت ھەڵبژاردن بکرێت، چونکە خۆ پارتی و یەکێتی نە ئەوانی‌تر بە کودەتا نەھاتوون و بە ھەڵبژاردن ھاتوون و حەقە چاوەڕێی ھەڵبژاردنەکان بکەن”

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”لە دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکاندا ھەر یەک بە مافی خۆی دەگات، بەڵام ئێمە ناتوانین یەکتر دەربکەین ئەگەر کەسێک نەیەوێت خۆی بێبەش بکات کەس ناتوانێت بێبەشی بکات، ئەوانەی دوێنێ شەریکمان بوون، حەقی خۆیانە ئەمڕۆ دژمان بن، بەڵام حەق وایە چاوەڕوانی ھەڵبژاردنەکان بکەین، چونکە ھەرکەس مافی خۆی وەردەگرێت.”

Back to top button