كۆسره‌ت ره‌سوڵ: پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

له‌ په‌یامێكی دا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دڵۆڤان بارزانی برای نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كردوو له‌ په‌یامه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ رایگه‌یاند”‎زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك دلۆڤان ئیدریس بارزانی-م بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم”.

پرسەنامەی کۆسرەت رەسول، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

‎بۆ بەڕێز كاك مەسعود بارزانی
‎بەڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی

‎زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك دلۆڤان ئیدریس بارزانی-م بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، هیوادارم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی خۆتان و بنەماڵەكەتان بێ و خودای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبكات.

انا لله وانا اليه راجعون
‎براتان
‎كۆسرەت رەسول عەلی

Back to top button