وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2-4-2018 به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە پەیوەندییەکی ته‌له‌فۆنیدا سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا چاوش‌ئۆغڵو، هاوخه‌میی خۆیانی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مه دوا كۆستی بەڕێزیان و خانه‌واده‌ی بارزانی بێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه و هاوخه‌مییان، سوپاسی چاوشئۆغڵوی کرد.
دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی بوو. رۆژی دووشەممە 2-4-2018 لە تەمەنی 52 ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ كۆچی دواییكرد.
دلۆڤان بارزانی نوێنەری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوو بۆ كاروباری كۆمەڵایەتی و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی جمكبوو و، لە 21ی ئەیلوولی ساڵی 1966 لە بارزان لەدایكبووە و خاوەنی چوار منداڵە. ئەو زۆر بایەخی بە ئەرشیفكردنی رووداوەكانی شۆڕشی كوردستان دەدا و هەمیشە لەنێو كاروباری شۆڕشدا بووە.