بەهۆی قەیرانی داراییەوە هه‌فته‌نامه‌ی چاودێر داخرا

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، داخستنی رۆژنامەكەی ڕادەگەیەنێت و لەبەرامبەریشدا دەڵێت” نەفرەتیش لە رۆژگار، یەك دزو قۆڵبرو گەندەڵ نیە دەوڵەمەندتر نەبوبێ‌ لەبەرامبەردا، موچەخۆر هەژارتر بون‌و چاپەمەنیەكانیش، یەك دوای یەك.. دەروازەی ناوازەی خۆیان دادەخەن”.

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە هاوكات سەرنوسەری هەفتەنامەی (چاودێر) بوو، لەمیانی وتارێكدا راگرتنی هەفتەنامەكەی ڕاگەیاندو ده‌ڵێت:” خوێنەرانمان دەبورن، كە ئێمەش، گیرفانمان لەمە زیاتر بڕی نەكرد. نەشماندەتوانی فشار بخەینە سەر دارایی یەكێتی، چونكە قەیرانی دارایی یەكێتیشی زۆر ئازار داوە. ئەمە رۆژگارەو لەم دونیای قەیرانەدا، ئێمەش وەكو چاپەمەنی تر پەكی كاتیمان كەوت. كە دڵنیاین، (٦) مانگی دیكە، قەرزەكانمان پێنادرێتەوە”.

Back to top button