بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی: حكومه‌ت به‌شێك له‌ داواكاریه‌كانتانی جێبه‌جێ‌ كردووه‌, تكایه‌ بایكۆت بشكێنن

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی هۆشداریدەدات كە لەئێستادا مەترسی هەیە لەسەر فەوتانی ئەمساڵی خوێندن و داواش لە مامۆستایان دەكات لەسبەی سێشەممە وە بایكۆت بشكێنن و دەست بە دەوام بكەنەوە.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، ئەمڕۆدووشەممە 2ی4ی2018 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دۆخی پەروەردە لە سنوری پارێزگای سلێمانی مەترسیدارە و لەلێواری هێڵی سوردایە ، ئەگەر نەتوانن ئەم دۆخەی ئەمساڵ تێبپەڕێنن ئەوە دۆخی ساڵی داهاتوش لەمساڵ باشتر نەبێت ته‌نانه‌ت ئەگەر موچە بكرێتە دوو قات و سێ قات و دەبێت ئەم دۆخە تێپەڕێنین.

(دلشاد عومه‌ر) به‌رێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ چاوی گریانه‌وه‌ گووتی :” تكای برایانە، تكای ویژدان، تكای خوێنی شەهیدانتان لێ ئەكەم با ئەم دۆخە ئەهوەن بكەینەوە.

به‌ڕیوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند:” بۆ سێیەم ساڵی خوێندنە لەسنوری ئەم پارێزگایە ئێمەی بەرپرسانی پەروەردە هاوكارو پشتیوانتان بوین بۆ سەرخستنی داوا رەواكانتان و بەردەوامیش دەبین، بەڵام ئەمساڵ خۆپیشاندان و بایكۆت درێژەی كێشاو لەئێستادا چەند رۆژێكی دیكەی ماوە بۆئەوەی ئەمساڵی خوێندن تەواو بكەین، دەزانین هۆكار ئێمەو ئێوە نین لەئێستادا مەترسی هەیە لەسەر فەوتانی ئەمساڵی خوێندن.
ده‌شڵێت :” دیارە دوای ئەو خەباتە دورودرێژەی مامۆستایان دەستیان پێكردوە، حكومەت بەشێك لەداواكانی جێبەجێ كردن لەم قۆناغەدا كە خۆی لە كەمكردنەوەی بڕی پاشەكەوتی موچەو پێدانی موچە ٣٠ رۆژ جارێكدا دەبینێتەوە. بۆیە داواكارین لە سبەینێ سێشەممەوە دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بكەنەوە بەڕوی منداڵان و گەنجانی شارەكەدا. داواشی لەبەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن كرد هاوكاریی مامۆستایان بن بۆ ئاسانكاریی دەوام كردن.

Back to top button