حه‌شدی شه‌عبی هه‌ره‌شه‌ له‌ گوندنشینه‌كانی سنوری قه‌ره‌ته‌په‌ ده‌كات

به‌رپرسی ناوچه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی پارتی دیموكراتی كردستان ده‌لێت : حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی كردووه‌ به‌ هه‌ره‌شه‌كردن له‌ گوندنشینه‌كانی سنوره‌كه‌و ماله‌كانیان ده‌درێته‌ به‌رده‌سترێژی فیشه‌ك.

کەمال ئیبراهیم، بەرپرسی ناوچەی قەرەتەپەی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: ”میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، بەناوی جموجوڵی داعشەوە لە گوندەکانی ساریگۆل، حەفر و چەند گوندێکی دیکەی سنوورەکە، ئازاری خەڵک دەدەن، هەروەها ماڵەکانیان داوەتە بەر فیشەک و پەیوەندییان بە خەڵکی گوندەکانەوە کردووە، تا شوێنەکانیان چۆڵ بکەن، پێیان گوتوون ئەگەر گوندەکانتان چۆڵنەکەن دەتانکوژین“.

هه‌روه‌ها بەرپرسی ناوچەی قەرەتەپەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاشیگه‌یاند:”لەبەر ئەوەی ئێستا بەرەو هەڵبژاردن دەڕۆین میلیشیاکانی حەشد دەیانەوێت کورد و سوونە لە سنوورەکەدا نەهێڵن و بەکەیفی خۆیان مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن“.

(كه‌مال ئیبراهیم ) ئاماژه‌ی دا ” لە گوندی ساریگۆلی سەربە شارەدێی سلێمان بەگی سەربە شارۆچکەی خورماتوو، ئەو هێزانە دوو شوانییان ڕفاندووە کە یەکێکیان کورد بووە و ئەوی دیکە عەرەب، دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕفاندنەکە شوانە عەرەبەکەیان ئازاد کردووە، بەڵام دواتر شوانە کوردەکە کە ناوی (جوامێر عەبدولحەمید)ە بە کوژراوی لە نزیکی خورماتوو دۆزراوەتەوە”.

Back to top button