ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری عێراقی به‌سه‌دان كاندید دورده‌خاته‌وه‌

ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ و دادوه‌ریی عێراقی، كۆتایی به‌ پرۆسه‌ی وردبینیكردنی ناوی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ساڵی 2018، هێنا و به‌سه‌دان كاندیدی، دوور خسته‌وه‌.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ و دادوه‌ریی عێراقی، ژماره‌ی كاندیده‌كان كه‌ بۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، گه‌یشته‌ 7367 كاندید، له‌و ژماره‌یه‌ش 374 كاندیدیان، دوور خراونه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری عێراقی دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌” كه‌ ئه‌وانه‌ی بانگهێشتكراون، ژماره‌یان 682 كاندید بوو، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ 582 كاندیدیان كراوه‌، كۆمسیۆنیش له‌وانی تر ئاگادار كرایه‌وه‌، كه‌ ئاماده‌ نه‌بوون، راسته‌وخۆ دوور خراونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ی دادوه‌ری عێراقی ده‌ڵێت: كه‌ 95 تانه‌ له‌ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌كان دراوه‌، 23 تانه‌یان قه‌بووڵ كرا و ئه‌وانی دیكه‌ ڕه‌تكرانه‌وه‌ و ئه‌وانه‌یشی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ نایانگرێـته‌وه‌ تا 2/ 4/ 2018 بریتییه‌ له‌ 6898كاندید.

Back to top button