كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرا.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی له‌هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد.”
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، (رزگار حاجی حه‌مه) جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی رۆژی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه گوتی.” رۆژی 15ی مانگی نیسان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێ ده‌كات.”
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ساڵی 1925 دامه‌زراوه‌و ژماره‌ی كورسیه‌كانی 328 كورسیه‌و له‌هه‌ڵبژاردنی نوێش كورسیه‌ك بۆ كۆتای مه‌سیحیه‌كانی هه‌ولێر زیاد ده‌بێت و كورسیه‌كان ده‌بن به 329 كورسی و دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنیش له 30ی نیسانی ساڵی 2014 به‌رێوه‌چوو بڕیاریشه رۆژی شه‌ممه 12/5/2018 واده‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رێوه بچێت.