گریزمان گڵۆپی سه‌وزی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ پێكرد.

رۆژنامەی سپۆرتی  ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی و هێرشبەری بە توانای یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، گڵۆپی سەوزی بۆ یانەی بەرشەلۆنە هەڵکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی ئۆفەرێکی یانەی مانچستەریونایتدی رەتکردۆتەوە.”

رۆژنامە ئیسپانیەکە  ئاشکرای کردووە، لە ماوەی رابردوو یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی کە خۆسیە مۆرینیۆی پۆرتوگالی راهێنەرایەتی دەکات، گرێبەستێکی پێشکەشی ئەو یاریزانە کردووە ، بەڵام گریزمان رەتیکردۆتەوە پەیوەندی بە ریزەکانی شەیتانە سوورەکانەوە بکات.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکە.” رەتکردنەوەی گرێبەستی مانچستەریونایتد لە لایەن گریزمانەوە، مانای ئەوەیە ئەو یاریزانە دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات، کە پێشتر ئەم یانە کەتەلۆنیە چەند جارێک هەوڵیدا ئەم هێرشبەرە بکڕێت و ئامادەیی نیشاندا نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی بە ئاتلەتیکۆ مەدرید بدات کە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.

Back to top button